بەفر و باران چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەكان لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێكی بەفر و باران سنووری ناوچە شاخاوییەكان لە چەند شوێنێكی جیاواز دەگرێتەوە و ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە كاریگەریی شەپۆلەكە توندتردەبێت و پێشبینی دابارینی بەفر و بارانی زياتر دەكرێت.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێكی بەفر و باران سنووری ناوچە شاخاوییەكان لە چەند ناوچەیەك و بە كاتی جیاواز بگرێتەوە و وتیشی، پێشتر رامانگەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلەكە بەردەوامدەبێت و كەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و نزمەپاڵەپەستۆ روو لە ناوچەكە دەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كاریگەریی ئەو شەپۆلە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share