بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە و داوا دەكات هاوڵاتییان ئۆتۆمبێلەكەیان بەرنە گەراجەوە یاخود دایپۆشن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە لە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای هەولێر تەزرە باریوە و ئەگەری هەیە لەسەنتەری شاریش ببارێت بۆیە رێنمایی شوفێران دەكەین رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن لە كاتی بارینی تەرزەدا.
1.لەكاتی بارینی تەرزە نابێت شوفێری بكرێت و ئەگەر لەكاتی شوفێری دابوویت دەبێت راستەخۆ ئۆتۆمبێلەكەت لە كەناری شەقام بووەستێنیت ، چونكە ئەم توپە بەفرە بچووكانە دەبنە هۆی ئەوەی خلیسكان رووبدات لێكخشانی تایەی ئۆتۆمبێل لەگەڵ شەقام كەمببێتەوە و هەروەها ئاستی بینین كەمببێتەوە و ئەمەش ئەكەری روودانی رووداوی هاتوچۆ زیاددەكات.
2. ئۆتۆمبێلەكەت ببە گەراج یان شوێنێك سەقفی هەبێت یان دایپۆشە بۆ ئەوەی راستەوخۆ تەرزەكە بەر ئۆتۆمبێلەكە نەكەوێت شووشەكانی بشكێنێت یان زیان ئۆتۆمبێلەكەت بكەوێت.