سێ كیلۆ قژ لە گەدەی كچێك دەرهێنرا

پزیشكانی مۆسكۆ سێ كیلۆگرام قژیان لەناو گەدەی كچێكدا دەرهێنا.

كچەكە تەمەنی 21 ساڵە و بەهۆی ئازاری ناوسك و هێڵنجدان و رشانەوەوە سەردانی نەخۆشخانەی كردووە، دوای پشكنین دەركەوتووە گەدەی برینداربووە و قژ لە گەدەیدا هەیە.

بەهۆی خراپیی دۆخییەوە، پزیشكەكان بڕیاریانداوە نەشتەرگەریی بۆ كچەكە بكەن و سێ كیلۆگرام قژیان لە گەدەی دەرهێناوە، دواتر دەركەوتووە قژی خواردووە و پێشتریش لەبەر هەمان هۆكار نەشتەرگەریی بۆ كراوە.

بابەتی پێشتر

400 هەزار تۆن گەنم و ئارد هاوردە دەكرێن

بابەتی دواتر

(یوێفا) سیستەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share