مەسک هەڕەشە لە تویتەر دەکات و تۆمەتباریدەکات بە شاردنەوەی زانیاری

 ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی هەڕەشە لە دەستەی بەڕێوەبەریی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەکات و پێگەکە تۆمەتبار دەکات بە شاردنەوەی زانیاری.

ئیلۆن مەسک سەرۆکی کۆمپانیای تێسلا هەڕەشەیکرد، کۆتایی بە ڕێکەوتنە 44 ملیار دۆلارییەکەی کڕینی تویتەر بهێنێت و تۆڕە کەمڵایەتییەکەی تۆمەتبارکرد بەوەی ڕەتیانکردووەتەوە زانیاریی بدەنێ سەبارەت بە ئەژمارە ساختەکان.

پارێزەرەکانی مەسک هەڕەشەیەکیان بە نامەدا بۆ ناردووە و تێیدا هاتووە، مەسک چەندین جار داوای زانیاریی کردووە و بە درێژایی مانگێک بەدەستی نەگەیشتووە، ئەمەش “وەک ڕەتکردنەوەی داواکانی بەڕێز مەسک بۆ بەدەستهێنانی زانیاری ئەژماردەکرێت”.

لە نامەکەدا هاتووە، “ئەمە لادانێکی بەرجەستە و ڕوونی تویتەرە لە پابەندییەکانی ڕێکەوتنەکەدا و بەڕێز مەسک هەموو مافەکانی هەیە، بە مافی ڕاگرتنی ڕێکەوتنەکە و کۆتاییهێنان بە یەکگرتنەکەشەوە”.

بابەتی پێشتر

عێراق چیتر هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نانێرێت

بابەتی دواتر

تەرمێكی نەناسراو لە سلێمانی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share