بڕیاری چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بێ بەرامبەر چووە بواری جێبەجێکردنەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی کارگێریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر دەرکرد و بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی نوسراوێک کە واژووی بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەر و پشکنینی منداڵانی ئۆتیزم بێ بەرامبەر دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نووسراوەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کراوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی.

بابەتی پێشتر

چەقەڵێك چووە ماڵێكەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ئەو پارەیەی سێ خوێندكار دۆزیبوویانەوە رادەستی خاوەنەكەی كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share