راگەیەندراوێك لە شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی سەردانی هەردوو نەمامگەی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی لەناو پاركی ئازادی و نەمامگەی شەماڵ كرد و سەردانەكەش بە مەبەستی زیادكردنی بەرهەمی ساڵانەی دار و دەوەن و نەمام و گوڵی جۆراو جۆر بووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرۆكی شارەوانی سەردانی هەردوو نەمامگەی (مشتل)ی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی كرد لەناو پاركی ئازادی و نەمامگەی شەماڵی كرد كە سەردانەكە بە مەبەستی هەوڵدان بوو بۆ زیادكردنی بەرهەمی ساڵانەی دار و دەوەن و نەمام و گوڵی جۆراوجۆر و دواتر گواستنەوەیان بۆ بلوار و باخچەكانی گەڕەكەكان وەك خزمەتێك بە شاری سلێمانی خۆشەویست.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی شارەوانی جەختی لە گرنگیدانی زیاتر بە نەمامگەكانی شارەوانی كردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كار لەسەر داواكارییەكان دەكەین و پاڵپشت و پشتگیریی كارەكانیان دەبین لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و زیادكردنی ڕێژە و ڕووبەری سەوزایی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی وتەی لێپرسراوی نەمامگەی پاركی ئازادی؛ خۆشبەختانە داتای دوو مانگی كۆتایی ساڵی پێشوو، بە نزیكەیی 85 هەزار گوڵ و دەوەن و نەمام بووە و لە وەرزی چاندندا سوودیان لێوەردەگیرێت و كاری پێویست ئەنجامدەدەن.

بابەتی پێشتر

بایدن: هاوكاریی سەربازیی ئۆكرانیا دەكەین

بابەتی دواتر

سێمێل.. ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی هاتوچۆ وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەنێت، نرخی زێر ماوەی چەند رۆژێكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و پێشبینیدەكرێت…
Total
0
Share