مەسعود بارزانی: دادگای فیدراڵی هەڵوێستەكەی دوژمنكارانەیە و جێگەی “محكمة الثورة”ـی گرتووەتەوە

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

سەرۆكی پارتی رەخنە لە بڕیارە نوێیەكەی دادگای فیدراڵی دەربارەی نایاسایی بوونی ناردنی پارە بۆ هەرێم دەگرێت و رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی هەڵوێستەكەی دوژمنكارانەیە و جێگەی “محكمة الثورة”ـی گرتووەتەوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، جێگەی داخە جارێكی تر دادگەی فیدراڵیی عێراق هەڵوێستێكی تری دوژمنكارانەی بەرانبەر هەرێمی كوردستان نیشان دا و، رێگری لەوە كرد ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بێت كە بڕیار بوو لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

وتیشی، “لێرەدا مەبەست بڕە پارە نییە بەڵكو، كێشە سەرەكییەكە پێشێلكردنی ماف و پڕەنسیبە”.

مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، هەموو لایەك ئاگادارن كە بەشداریی ئێمە لە هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، لەسەر بنەمای بەرنامەیەكی ڕوون و تێروتەسەل بووە كە هەموو لایەنەكان رێككەوتنیان لەسەر كردووە. دابینكردنی بەشێك لە شایستە دارییەكانی هەرێمی كوردستانیش كە مافێكی رەوای خەڵكی كوردستانە، بەشێك بووە لەو بەرنامەیە و رێككەوتنی لەسەر كراوە. بۆیە بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگەی فیدڕاڵ، بەر لەوەی دژی هەرێمی كوردستان بێت، دژی پڕۆسەی سیاسی و دژی حكومەتی عێراقی و دژی بەرنامەی خودی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەتیشە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، “جێگەی سەرسوڕمانە هەركات كەشێكی ئیجابی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بووبێت و دەرفەتێك بۆ چارەسەریی گرفتەكان هاتبێتە ئارا، دەستبەجێ دادگەی فیدڕاڵی كاری بۆ تێكدانی ئەو دەرفەتە كردووە و بە بڕیارێكی دوژمنكارانە دەرفەتەكەی لەباربردووە و بووەتە هۆی ئاڵۆزتربوونی كێشەكان. دیارە ئەجیندایەكی گوماناوی جێبەجێ دەكات و جێگەی دادگەی شۆڕش (محكمة الثورة)ـی رژێمی پێشووی گرتووەتەوە”.

سەرۆكی پارتی داواش لە حكومەت عێراقی و لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەكات هەڵوێستی خۆیان لەمەڕ ئەو پێشێلكاری و دژایەتیكردنە نیشان بدەن كە لەلایەن دادگەی فیدڕاڵی لە دژی بەرژەوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە كۆریای باشوور رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لە گوندێكی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی ئاگری غازەوە ماڵێك سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەوێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە، بڕیاری…
Total
0
Share