بە مەبەستى بە ئەلیکترۆنیکردن و بە سیستمکردنى وەزارەتى کاروباری پێشمەرگە، بڕیاردرا مووچەى هێزەکانی پێشمەرگە لە بانکەکان و بەپێى هەژمارى تایبەت بدرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە مەبەستى بە ئەلیکترۆنیکردن و بە سیستمکردنى وەزارەتى کاروباری پێشمەرگە، بڕیاردرا مووچەى هێزەکانی پێشمەرگە لە بانکەکان و بەپێى هەژمارى تایبەت بدرێت و ئێستا ژمارەى مووچەوەرگرانى پێشمەرگە، بەپێى هەژمارى تایبەتیى بانک لە پێنج هەزار و 818 پێشمەرگەوە گەیشتووەتە 33 هەزار و 800 پێشمەرگە.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، فەرماندەییەکانی هێزەکانی پشتیوانیی یەك و دوو کە پێشتر لە چێوەى وەزارەتى کاروباری پێشمەرگەدا نەبوون، لە ماوەى رابردوودا خراونەتەسەر میلاکی ئەو وەزارەتە و هەوڵەكان لە پێناو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەدا بەردەوامن.