ئومێد خۆشناو: لە نزیکترین کاتدا هەڵبژاردەی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن و رێزیان لێدەگیرێت

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

ئومێد خۆشناو رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا هەڵبژاردەی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و رێزیان لێدەگیرێت و لە ئاستی باڵاشدا دیداریان دەبێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هاتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ هەولێر پەیوەندی بە بابەتی سیاسییەوە نییە، پلانێکمان هەبوو لەگەڵیان پێشوازییەکی دروستیان لێبکەین، بەڵام بەهۆی ئەو تەشهیرانەی دەستیانپێکرد، دواخرا، بەڵام لە نزیکترین کاتدا ئەو پێشوازییەیان لێدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق لەهەموو رووەکانەوە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوانیش سەرسامن بە هەولێر و سەرسامی دەکەن”.
ئاشکراشیکرد، “ئەو یاریزانانە رێزیان لێدەگیرێت و لە ئاستی باڵاشدا دیداریان دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هونەرمەندان لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی گەلی كورددا رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان گێڕاوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیی لە هونەرمەندانی دیاری میللی کورد سەڵاح مەجید، زاهیر جەلال، مەحمود محەمەد…
Total
0
Share