چۆن لیمۆ و نیشاستە بۆ نوێکردنەوە و سپیکردنەوەی جەستەت بەکاردەهێنیت؟

هەرچەندە هەموو مێینێک ڕۆژانە هەوڵدەدات ئاگاداری جەستەی بێت، بەڵام چەندین پەڵەی ڕەش هەیە کە لە شوێنە جیاوازەکانی جەستەدا دەردەکەون، بۆ لابردنی بە شێوەیەکی سەلامەت، دوودڵ مەبن لە هەڵبژاردنی ڕێگەی سروشتی لەوانە لیمۆ و نیشاستە.

-چۆنیەتی دروست کردنی تێکەڵەی لیمۆ و نیشاستە:

قاپێک بهێنە و چوار کەوچکی چێشت نیشاستە و کەوچکێک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک هەنگوینی تێبکە، پێکهاتەکانی بەباشی تێکەڵ بکە، پاشان بڕێکی گونجاو لەسەر جەستەت دابنێ و بە جوڵەیەکی بازنەیی بڵاویبکەرەوە وەک سکرەبێک بەکاریبهێنە، پاشان با بە تەواوی وشک بێتەوە بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر جەستەت بشۆ بە کەمێک ئاو تا تێکەڵەکە پاکدەبێتەوە.

ئەم رێگایە پرۆسەی لابردنی رووکەشی جەستەیە و جەستەت بە ئاوێکی شلەتێن بشۆ و پاشان بە نەرمی وشکیبکەرەوە، دواتر دەتوانیت لۆشنی جەستە یان زەیتێک بەکاربهێنیت کە گونجاو بێت لەگەڵ جۆری پێستت.

ئەم رێگایە هەفتەی سێ جار دووبارە دەکەیتەوە، بۆ ئەوەی جەستەیەکی جوانت هەبێت کە دوور بێت لە ڕەنگی ڕەش.

چۆنیەتی دروستکردنی تێکەڵەکە بە زیادکردنی زەیتی ئارگان:

تێکەڵەکە لە مادەی سروشتی و پارێزراو دروستکراوە کە زیان بە پێست ناگەیەنێت، بەڵکو کاردەکات بۆ یەکخستنی ڕەنگی پێستی لەش و لابردنی ئەو ڕەنگە ڕەشانەی کە لەسەر هەندێک جومگەکان دەردەکەون، بۆ دروستکردنی ئەم تێکەڵەیە تەنها پێویستە کوپێک ئاوی گەرم لەگەڵ یەک لیمۆ و دوو کەوچک نیشاستە تێکەڵ بکەیت، دواتر دوو کەوچکی چێشت شیری تۆز لەگەڵ کەوچکێک زەیتی ئارگانی بۆ زیادبکە، ئەم تێکەڵەیە بخەرە سەر ئاگر تا دەکوڵێت بۆ ماوەی نزیکەی 10 خولەک، پێش بەکارهێنانی دەبێت بخرێتە سەلاجەوە تاوەکو سارددەبێتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییە

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: لە نزیکترین کاتدا هەڵبژاردەی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن و رێزیان لێدەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share