“سوڵتان” شکستیهێناوە، پێڵاوەکانی هەڵدەواسێت؟

ئەستێرەی سویدی یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ نزیکە وازهێنانی یەکجارەکی لە جیهانی تۆپی پێ ڕابگەیەنێت.

بەپێی زانیارییەکانی “لاگازێتا دیلۆ سپۆرت”، ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 41 ساڵ هێشتا لەو پێکانە چاک نەبووەتەوە کە بەم دواییە تووشی ئەژنۆی بوو.

گەڕانەوەی “سوڵتانی تۆپی پێ” لە یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر تۆتنهام نزیکی مەحاڵە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە زڵاتان لە ئەگەری بەردەوامبوونی پێکانەکەی، ڕاستەوخۆ بڕیاری هەڵواسینی پێڵاوەکانی دەدات و بە یەکجارەکی ماڵئاوایی لە تۆپی پێ دەکات.

گریمانەیەکی دیکەش ئەوەیە، “ئێبرا” تاوەکو کۆتایی وەرز وەک یەدەگ بەردەوامبێت، دوای ئەوە پۆستی باڵیۆزی میلان، یان هەر پۆستێکی کارگێڕیی لە ڕیزەکانی “ڕۆسۆنێری” وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس له‌ نانتی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌ی خولی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سان جێرمان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نانت تۆمارکرد. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا،…
Total
0
Share