(ڤیدیۆ) لووتکەی کالچیۆ بە بردنەوەی ئینتەر لە ناپۆلی کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 16ی خولی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانەی ئینتەر میلان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی یەکەمی ڕیزبەندیی “سیریا ئەی” تۆمارکرد.

یانه‌ی ئینتەر میلان له‌ یاریگای “جوسێپی میاتزا” میوانداریی ناپۆلی کرد، یانه‌ی خانەخوێ توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌که‌ی “نێراتزۆری” له‌ خوله‌کی 56 بە لێدانی سەر له‌لایه‌ن ئێدین دزیکۆوە‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان‌، ناپۆلی بە 41 خاڵەوە لە لووتکەی ڕیزبەندیی خولی ئیتایا بەردەوامبوو، یانەی ئینتەر میلان-یش ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 33 و لە پله‌ی چوارە‌می ڕیزبه‌ندیی “کالچیۆ” جێگیربوو‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤێ و ڕۆما براوەی هەفتەی (16)ی خولی ئیتاڵیا بوون

بابەتی دواتر

کریستاڵ پاڵاس 1-4 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share