حكومەت نرخی ئارد و هێلكە و شیری هەرزان كرد

وەزیری بازرگانیی عێراق، فرۆشتنی ئارد، هێلكە و شیری بە نرخی هەرزان لە فرۆشگە حكومییەكان راگەیاند.

ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو دەفرۆشن بە هاوڵاتییان و هەر فەردەیەك ئارد بە 39 هەزار دینار دەبێت.

ئاشكراشیكرد، لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە ناوەندی فرۆشتنی حكومی، ئارد، هێلكە و شیر بە نرخی هەرزان بە هاوڵاتییان دەفرۆشن و وتی، “فرۆشگە و ناوەندەكانی فرۆشتنی سەر بە وەزارەتی بازرگانی جگە لە ئارد، هێلكە و شیر بە نرخی پاڵپشتیكراو و هەرزان بە هاوڵاتییان دەفرۆشن و ئامانج لەو هەنگاوە سووككردنی باری سەرشانی هاوڵاتییانە”.

هاوكاتی ئەو بڕیارانە، ئەمڕۆ نرخی كارتۆنێك هێلكە لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی بۆ 64 هەزار دینار دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share