سۆران عومەر: کۆمپانیایەک رۆژانە 15 ملیۆن دۆلار دەباتە تورکیا

سۆران عومەر رێگەیەكی بردنەدەرەوەی دۆلار ئاشكرادەكات و دەڵێت، کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر رۆژانە 15 ملیۆن دۆلار بە ئۆتۆمبێل دەباتە تورکیا.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر، رۆژانە نزیکی 15 ملیۆن دۆلار بە ئۆتۆمبێل دەباتە تورکیا لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە! پێویستە ئەم تەهریبی دۆلارە رابگیرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران…
Total
0
Share