دەیان منداڵی خوازیارانی مافی مانەوە لە بەریتانیا بێسەروشوێن بوون

دەیان منداڵ لەوانەی داوای مافی مانەوەیان لە بەریتانیا كردووە لە دۆخی ناڕۆشندا دیارنەماون، لەكاتێكدا دەنگۆ هەیە لەبارەی رفاندنیان لەلایەن گروپە تاوانكارییەكانەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

منداڵەكان لەو هۆتێلە رفێندراون كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە شاری برایتۆن-ی هەرێمی ساسكس (باشووری رۆژهەڵاتی بەریتانیا) بەڕێوەدەبرێت.

بەپێی وتەی ئەوانەی هەواڵیان لە روودانی ئەو حاڵەتانە داوە، منداڵەكان لە شەقامی دەرەوەی هۆتێلەكە رفێندراون و بەزۆر خزێندراوەتەوە ئۆتۆمبێلەوە، زۆرینەیان تائێستا نەدۆزراونەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، چەند جارێك ئاگاداركراوەتەوە لەوەی ئەو منداڵانەی بەمدواییە بەبێ باوان و كەسانی گەورەیان گەیشتوونەتە شانشینی یەكگرتوو، كراونەتە ئامانجی “تۆڕە تاوانكارییەكان”.

لەماوەی 18 مانگی رابردوودا نزیكەی 600 منداڵی كۆچبەر كە یاوەری كەسوكاریان نەبوون لە هۆتێلدا ژیاون و هەواڵ لەبارەی رفاندنی 136یان دراوە.

تائێستاش زیاتر لە نیوەی ئەوانە كە دەكاتە نزیكەی 79 منداڵ لە خانەی بێسەروشوێنبوواندان، بەپێی گاردیان.

پێدەچێت بازرگانی بە هەندێك لە منداڵە بێسەروشوێنەكانەوە بكرێت لە ناوچە دوورەكانی وەك مانچستەر و سكۆتلەندا، حاڵەتێكیش هەیە لە لێكۆڵینەوەدایە لەلایەن پۆلیسی لەندەن-ی پایتەختەوە.

بەپێی رۆژنامە بەریتانییەكە حاڵەتی هاوشێوەی دیارنەمانی منداڵان لە هۆتێلێك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە شارێكی كەرتی كنت لە باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا تۆماركراوە.

لە تشرینی یەكەمی 2022شدا ئامارەكان ئاشكرایانكرد كە 222 داواكاری مافی مانەوە ئەوانەی لەگەڵ كەسوكاریاندا نین لەو هۆتێلەدا بێسەروشوێن بوون كە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا سەرپەرشتی دەكات.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باکووری کوردستان سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

خێزانێکی پێنج کەسی لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەیان دەرهێنران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share