شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت.

پێگەی ئەکواوێزەر بۆ پێشبینیی کەشوهەوای جیهان پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی باران و بەفر لە کۆتایی ئەم مانگەدا ناوچە و شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو بەردەوام بێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کە ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، شەپۆلەکە لە 28ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەریەک لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو بەفر دەبارێت، هاوکات بەفر بەدرێژایی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، هەروەها بارانیش دەبارێت.

پێشبینیش دەکات لە مانگی شوباتدا هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە رووبەڕووی شەپۆلی بەفر و باران ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە

بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند، “باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە”. ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

دانیشتووان ڕووبەڕووی هێزێكی عێراق بوونەوە و نەیانهێشت كامپی مەخمور تەلبەندبكرێت

هێزێكی سوپای عێراق هەوڵیدا چواردەوری كامپی مەخمور تەلبەندبكات، بەڵام لەلایەن دانیشتووانی كامپەكەوە بەرهەڵستیكرا و خۆپیشاندان ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share