وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێك دەستگیركرا كە نۆ هەزار و 800 دۆلار و یەك ملیۆن و 850 هەزار دیناری ساختەی پێبووە و بەنیاز بووە لە بازاڕەكاندا ساغیبكاتەوە و دەشڵێت، “بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە مەترسی بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە هەیە”.
هۆگز عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، “هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كەسێكیان دەستگیركرد كە 9 هەزار و 800 دۆلار و یەك ملیۆن و 850 هەزار دینار دراوی ساختەی پێبووە و بە نیازبووە لە بازاڕەكاندا ساغیبكاتەوە”.
راشیگەیاند، “تۆمەتبار رێوشوێنی یاسایی بە پێی ماددەی 285 لە یاسای سزادانی عێراقی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و هۆشداریشدا كە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە مەترسی بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە هەیە”.