نادر روستی توێژەر لە بواری شوێنە گەشتیارییەكان و سروشتی كوردستان، ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “درێژترین و پانترین شورای هەرێمی کوردستانە کە تاکو ئێستا کەس دۆكیومێنتی لەسەر نەکردووە”.
روستی كە پێشتر وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بوو، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وردەكاریی ئەو شوێنەوارەی هەرێمی كوردستانی ئاشكراكرد و وتی، “دیوار (شورا)ـكە دەكەوێتە چیای سەفین لە سنووری پارێزگای هەولێر”.
بەپێی وتەی نادر روستی، درێژیی شوراكە لە دوو كیلۆمەتر زیاترە، پانییەكەی نزیکەی دوو مەتر دەبێت و لە هەندێک شوێندا بە بەرزیی سێ مەتر شوێنەواری ماوە.