هێلكە هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە دابەزیوە و یەك كارتۆنی بە 64 هەزار دینارە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو یەك كارتۆن هێلكە نرخەكەی بەرزبووەوە بۆ 79 هەزار دینار.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا یەك كارتۆن هێلكە بە 64 هەزار دینارە و پێنج هێلكە بە هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت، هەفتەی ڕابردوو نرخەكەی بەرزبووەوە بۆ 79 هەزار دینار.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر بەرهەمی هێلكە دەنێردرا بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئێستا كەمتر رێگای پێدەدرێت ببرێتە خوارووی عێراق و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەیەوە خواست لەسەری كەمبووەوە و ئاستی بەرهەمهێنانیش زیادیكردووە و هەموو ئەمانەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار بڵاوكردەوە، بانگ له‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كات ڕۆڵبگێڕن لە…
Total
0
Share