عەممار حەكیم: پێویستە سنوورێك بۆ بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت

عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە رایدەگەیەنێت، پێویستە سنوورێك بۆ بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت و ناكرێت یاری بە بەهای دیناری عێراقی بكرێت.

راشیگەیاند، “پێویستە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بكرێت و وتیشی، بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاریی مەترسی لەسەر داهاتووی حكومەتی عێراق دروستدەكات و دەبێت هەنگاوی چاكسازی بنرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە سنوورێك بۆ بردنەوە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت كە بەهۆیەوە هاوڵاتییانی عێراق زەرەرمەندبوون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاگرەكەوە دۆخی تەندروستیی كارمەندێَكی بەرگریی شارستانی تێكچوو

بابەتی دواتر

هێلكە هەرزانبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share