بەهۆی گڕگرتنی گازەوە، لە كێڵگەیەكی پەلەوەریی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین 27 هەزار مریشك دەسووتێن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەهۆی گڕگرتنی گازەوە لە كێڵگەیەكی پەلەوەریی لە گوندی ڕیشووان-ی سەر بە ناحیەی ژاراوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین 27 هەزار مریشك لە كێڵگەكە سووتان.
هەر بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، “خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكە لە كۆی 27 هەزار مریشك تەنها سێ مریشكی بۆ ماوەتەوە.