وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا

لەدوای بە جینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە ئێزدییەکان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا.

ئانالینا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە زمانی کوردی بڵاویکردەوە رایگەیاند، “سێ ساڵ لەمەوبەر ژنانێکی ئێزدیم لە باکووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) بینی، رفێندرابوون، کۆیلە کرابوون، دەستدرێژیان کرابووە سەر، ئازارەکانیان بەرم نادەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە دەزانین هیچ بڕیارێکی پەرلەمانی لەم جیهانەدا ناتوانێت ئازارەکانی ئەوان بنبڕ بکات، بەڵام من بڕوایەکی قووڵم بەوە هەیە کە ئەم بڕیارە جیاوازییەک دروست دەکات، هەنگاوێکی چارەنووسسازە بەرەو داننان بە ئازارەکان و بەرەو دادپەروەری بۆ رزگاربووان”.

باسیلەوەش کرد، “ئەمڕۆ وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا، دەنگدانی ئەمڕۆش قەرزارباری رۆڵی ماندوونەناسانەی ئەوانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەتوانن لە ڕێگەی پۆرتاڵی خزمەتەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە خراپبوونی ڕێگەوبانەکان ئاگاداربکەنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی وەرزی بارانبارین و هەروەها بە هۆکاری دیکەش، رێگەوبانەکانی ناوشار…
Total
0
Share