قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بە رێز و پێزانینی زۆرەوە لەو هەڵوێستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڕوانین کە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساند.
لەدوای بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە پەیامێکدا رایگەیاند، “بەڕێز و پێزانینی زۆرەوە لەو هەڵوێستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڕوانین کە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی لەلایەن تیرۆریستانەوە بە جینۆساید ناساند، ئەم هەنگاوە پاڵپشتییەکی بەهێز دەبێت بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکە و پاراستنی ئێزدییەکان لە داهاتوودا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم بڕیارە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال و زووتر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێد و ناوچەکانی خۆیان”.