هاتوچۆی هەولێر: لە پێکدادانی دوو خوشک پۆلیسی هاتوچۆ تاوانبارکرا

لە ترافیك لایتێكی هەولێر دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا هەردوو شۆفێرەكە خوشكی یەك بوون، لە ئەنجامیشدا پۆلیسی هاتوچۆیان بە تاوانباری ڕوداوەكە زانیووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبووكی خۆیەوە ڕایگەیاندووە، “کاتژمێر11ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێجشەممە 22ی تشرینی یەكەم، لەسەرشەقامی 60 مەتری لە یەکتربڕی لەیلاقاسم، پێکدادانێکی سوک ڕوویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت، زیانی گیانی نەبوو”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو، “شۆفێرانی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە خوشكی یەك بوون، ڕوداوەکەش بەهۆی ئەوەوە بووە لەكاتی سووربوونی چرا ئۆتۆمبێلی دواوە هەوڵی دەرچونی داوە”.

لەکاتی چونی پۆلیسی هاتوچۆ بۆلای شۆفێرەكان، هەردوو خوشكە شۆفێرەكە پۆلیسەکەیان تاوانبار کردووە و وتویانە “ئەگەر تۆزەکی دی گلۆپەکەت سۆرنەکردبایە چ دەبوو؟”، وەك فازل حاجی باسی لێوەكردووە.

لە كۆتاییدا وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “وەک ئەوەی کە پۆلیسەکە بەدەست هەموو جارێ چراکان بگۆرێت نەک بە ئۆتۆماتیکی، تکایە ڕێز لە پۆلیسی هاتوچۆ بگرن”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەیەكی دیكەی سلێمانی تایبەتكرا بە توشبووانی كۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share