ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووەمین دانیشتنی خۆی لەوەرزی نوێی یاساداناندا ئەنجامبدات، بێ ئەوەی خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بودجە بکرێت.

فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک ئەندامی نوێی ئەنجومەن سوێندنی یاسایی دەخۆن، دەنگ لەسەر چەند ئەندامێکی نوێ دەدرێت بۆ لیژنە هەمیشەییەکان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێکەوتنی نێودەوڵەتی دامەزراندنی سندوقی نێودەوڵەتی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ژەهراویبوونی بە زەیت بۆ ساڵی 1992”.

باسیلەوەشکرد، “لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پەسەندکردنی رێکەوتنی رەتکردنەوەی سیستمی دوو باجی و رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج لەنێوان عێڕاق هۆڵەندا دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

بەتەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

واتسئەپ لە 49 جۆری مۆبایل لەکارکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share