بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: 90% کارەکانی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی تەواوبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا 90% کارەکانی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی تەواوبووە، بە تەواوبوونی کۆی پرۆژەکە بەشێکی زۆر لە کێشەی بێئاوی چارەسەردەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، ” کارکردن لە پڕۆژەی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی بەردەوامە، لە ئێستادا 90% کارەکانی تەواو بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئەگەر پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکە تەرخانبکرێت پێش وەرزی هاوین ئەم پڕۆژە گەورەیە تەواودەبێت و بڕی سێ هەزار مەترسێجا ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاد دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share