بۆچی تا ئێستا پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەشنەکراوە؟

بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری رێکارەکانی ناردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن کۆتاییهاتووە و بەم نزیکانە پارەکە دابەشدەکرێت.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆمسیۆن نووسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە و داتا و زانیاریی سەرجەم کارمەندانی ناردووە، هەروەها لە نووسراوەکەشدا بڕە پاداشتەکانی تیادا جێگیرکراوە و داوای ناردنی پارەکەی کردووە.

وتیشی، لە زۆربەی هەڵبژاردنەکاندا ناردنی پارەکە چەند مانگێکی پێچووە و ئەمەش ئاساییە، دەبێت ئەوەشمان لەبەرچاوبێت کە ژمارەی کارمەندانی کۆمسیۆن زۆرن و دابینکردنی پارەکە و ناردنی پێویستی بە کاتە.

باسی لەوەشکرد، بەشی زۆری رێکارەکان کۆتاییهاتوون و بەم نزیکانە پارەکە دابەشدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. لە هەولێر پیاوێك بەسەر كێبڵێكی كارەباییدا دەپەڕێتەوە كە بەرزیی پەستانەكەی 2000 ڤۆڵتییە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك لە هەولێر پیاوێك بەسەر كێبڵێكی كارەباییدا دەپەڕێتەوە كە…
Total
0
Share