(ڤیدیۆ) عێراق گەیشتە فاینەڵی جامی کەنداو

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی کەنداوی (25)، هەڵبژاردەی عێراق لە قەتەری بردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی کەنداو لە یاریگای بەسڕەی نێودەولەتی بە یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی عێراق و قەتەر دەستیپێکرد، هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.

گۆڵەکانی عێراق لە خولەکەکانی 19 و 43 لەلایەن ئیبراهیم بایش و ئەیمەن حسێنەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی قەتەر لە خولەکی 28 لەلایەن عەمرو عەبدولفەتاحەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هەڵبژاردەی “شێرەکانی ڕافیدەین” یەکەم بلیتی یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25یان بڕی، عەننابی قەتەریش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

عێراق لە یاریی کۆتاییدا چاوەڕوانی براوەی یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی بەحرەین و عوممان دەکات، کە بڕیارە هەر ئەمشەو کاتژمێر (08:15) بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

مەترسیی لێکترازانی نوێ لەناو هاوپەیمانیی سەروەری دروستدەبێت

بابەتی دواتر

چوار خواردنەوە بۆ بەهێزکردنی گەشەی قژ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share