هەرێم و ناوەند لە دۆسیەی مین و پاشماوەی جەنگیدا هەماهەنگی دەكەن

وەزارەتی ژینگە و دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێم رێككەوتن لەسەر هەمانگی لەپێناو كۆتاییهێنان بە مین و پاشماوە جەنگییەكان.

ئەو رێككەوتنە ئەمڕۆ لەمیانەی دیداری نێوان نزار ئامێدی، وەزیری ژینگە و جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین-دا بوو كە لە هەولێر بەرێوەچوو.

نزار ئامێدی جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی هەماهەنگی نێوان دەزگاكە و وەزارەتەكەی لەپێناو كۆتاییهێنان بە مەترسییەكانی مین و پاشماوە جەنگییەكانی لێكەوتەی جەنگەكانی رابردوو.

دووپاتیشیكردەوە، حكومەت هەوڵدەدات بۆ پاككردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی لەژێر كاریگەریی ئەو جەنگانەدا ماونەتەوە لەپێناو گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ ماڵ و كێڵگەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”. نەرمین…
Total
0
Share