لە زاخۆ گەنجێك لەناو كافتریایەكدا كوژرا

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ كەسێك لە كافتریایەكی نزیك پردی دەلال تەقەی لێكرا و كوژراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و رووداوەكەش بەهۆی قەرزەوە بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “ئەمیر سەڵاح”ی تەمەن 31 ساڵ لە كافتریاكەدا چەند گوللەیەك بە جەستەیەوە نراوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسی زاخۆ راشیگەیاند، “دوای كۆكردنەوەی زانیاری توانراوە تۆمەتبار دەستگیربكرێت و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: بە تێكڕا 12 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

بۆ ماوەی هەفتەیەك گەڕەكەكانی كەركوك بێئاودەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share