سزای زیندانیكردنی توند بۆ بەرپرسێكی پێشوو دەركرا

بەرپرسێكی پێشووی حكومەت سزای دوو ساڵ “زیندانیكردنی توند”ی بەسەردا سەپێندرا.

دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاند، پشكنەری گشتیی پێشووی وەزارەتی تەندروستی، “بە تاوانی” تێوەگلان لە گەندەڵی سزادراوە و روونیكردەوە، دوای لەكارلادنی، بەڵگەنامە و نووسراوە فەرمییەكانی تایبەت بە نووسینگەی پشكنەری گشتیی نەگەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و لە ماڵەكەی خۆیدا دەستی بەسەرداگرتوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكی، دوای لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی، تۆمەتبارەكە هەڵاتووە و لەسەر بنەمای “ئەو تاوانانە”، دادگای تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی گەندەڵی دادگایی كردووە و بە “زیندانیكردنی توند” سزای بەسەردا سەپاندووە و بڕیاریشیداوە دەستبگیرێت بەسەر هەموو سامان و موڵكەكانیدا.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی: پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵاندا وەردەگیرێت

بابەتی دواتر

لە بەغداد چەند كەسێكی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر مەزارگەیەك و دزییان لە مەزارگەكە كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share