ئەکتەرێکی کورد کۆچی دواییکرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەند و ئەکتەری کورد شادمان مەلا عەزیز بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هونەرمەند و ئەکتەری دیاری کورد شادمان مەلا عەزیز سەحاف دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شیرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

شادمان مەلا عەزیز ماوەیەک بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و بەو هۆیەوە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو رایگەیاندبوو توانای جوڵەی لەدەستداوە.

شادمان عەزیز لە ماوەی کاری هونەریدا بەشداری لە چەندان کاری شانۆییدا کردووە، جگە لەوەش لە چەندین فیلم و درامادا رۆڵی بینیوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كۆی گەرەكەكانی سەنتەری شاری سلێمانی كارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کۆی گەڕەک و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەنتەری…
Total
0
Share