چوارقوڕنە.. دوو كارگەی دروستكردنی جپس سزادران

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بەهۆی كەمیی كێشی جپسەكەوە دوو كارگەی دروستكردنی جپسی لە چوارقوڕنە سزادران.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە دوو كارگەی دروستكردنی جپسیان لە ناحیەی چوارقوڕنە بەسەركردەوە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنمایەكانی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی بەسەركردەوە كە لە ئەنجامدا:-

كارگەی جپسی هی تۆ و من من- سزادران كە بەهۆی كەمیی كێشی جپسەكانیان پێویستبوو جپسی 250 دیناری كێشی لە 35 غرام بۆ 40 غرام بێت و جبسی 1000 دیناری كێشی لە 150 غرامی بۆ 180 غرام بێت، بە پێی ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی، بەڵام كێشی ئەم كارگەیە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:-

جبسی من من ‌ 27 غرام

جبسی فینگەر من من 29 غرام

جبسی ارنا 25 غرام

جبسی من من ئەڵقە 27 غرام

جبسی من من وین 30 غرام

جبسی بوشاری بنەوشە 23 غرام دوو بە 250 دینارە

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كارگەی جپسی دانە دانەــ سزادرا كە بەهۆی كەمیی كێشەكانی جپسەكانیان و پێویستە جپسی 250 دیناری كێشی لە 35 غرام بۆ 40 غرام بێت و جپسی 1000 دیناری كێشی لە 150 غرامەوە بۆ 180 غرام بێت بە پێی ڕێنمایی بەرێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی بەڵام كێشی جپسی ئەم كارگەیە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:-

جبسی دانە دانە گەنمەشامی سپی ‌ 27غرام

جبسی دانە دانە پرتەقاڵی ‌ ‌ 28 غرام

جبسی دانە دانە m2 فینگەر 34 غرام

جبسی دانە دانە سور ‌ 31غرام

جبسی دانە دانە هەزاری‌‌ ‌ ‌ 107غرام

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەكاتی بوونی سكاڵا یاخود گومان پەیوەندی بكە بە لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیەوە بە ژمارە مۆبایلی 07708593000

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەزووی كارەباوە گەنجێكی تەمەن 17 ساڵان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕێكارەكانی “پارتی” لە فیشخاپوور، كاردانەوەی نواند

ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ سبەینێ چوارشەممەوە ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، بڕیارەكە كاردانەوەیە بەرامبەر…
Total
0
Share