ڕۆناڵدینیۆیەکی دیکە بەڕێوەیە بۆ بەرشلۆنە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، کوڕەکەی ڕۆناڵدینیۆ بڕیارە شوێنپێی باوکی بگرێت و لە ئەکادیمیای یانەی بەرشەلۆنە دەستی بە ڕاهێنان کردووە.

تۆڕی “ESPN” ئاماژەی بەوە کردووە، کە جواو مێندێز دی ئەسیس مۆرێرای کوڕی ڕۆناڵدینیۆ شوێن پێی باوکی دەگرێت و لە یانەی بەرشلۆنە دەست بە یاریکردن دەکات.

“ڕۆنلدینیۆی بچووک” تەمەنی (17) ساڵە و بڕیارە تاقیکردنەوەی جەستەیی و هونەرییەکان لە فێرگەی “لاماسیا” ئەنجامبدات، لە ئەگەری سەرکەوتنیشیدا لەلایەن یانەی یانە کەتەلۆنییەکەوە گرێبەستی پێشکەش دەکرێت.

باس لەوەش کراوە، ئەگەر کوڕەکەی ڕۆناڵدینیۆ ستافی چاودێران و ڕاهێنانی بارسا سەرسام بکات، لەگەڵ تیپی دووەم دەست بە یاریکردن دەکات.

ڕۆناڵدینیۆ 207 یاری بۆ یانەی بەرشلۆنە کردووە، 94 گۆڵی تۆمارکردووە و 70 گۆڵی ڕەخساندووە، هەروەها لە ماوەی پێنج ساڵی یاریکردنی لە یاریگای “کامپ نو” دوو ناسناوی لالیگا، چامپیۆنزلیگ و خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونیی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێڵز و پۆرتوگال براوه‌بوون و ئیتاڵیا ماڵئاوایی له‌ خه‌ونی مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌م له‌ پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی وێڵز و…
Total
0
Share