ئەو پێشمەرگەیەی لە کەرکوک ماڵەکەی سوتا ئەمڕۆ هاوژینەکەی گیانیلەدەستدا

ئەو پێشمەرگەیەی هەفتەیەک پێش ئێستا ماڵەکەی بەهۆی زۆپاوە گڕی گرت، ئەمڕۆ هاوژینەکەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

لە 5ی کانونی دووەمدا لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک ماڵی پێشمەرگەیەک بەهۆی زۆپای نەوتەوە سوتا، لە کاتێکدا هاوژینەکەی نەوتی کردووەتە زۆپاکەوە و بەهۆیەوە ئاگری گرتووە.

لەوکاتەی هاوسەرەکەی هەوڵی کوژاندنەوەی هاوژینەکەی و ماڵەکەی داوە خۆشی برینداربووە، دواتر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ دوای تێپەڕینی نزیکەی 10 رۆژ بەسەر رووداوەکەدا هاوژینی پێشمەرگەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ کێشە تێدەپەڕێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێکەوتنی سیاسی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەبێ کێشە پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share