بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی دەستگیركردنی بەرپرسی دووەمی دیوانی حسبەی داعش لە پارێزگای كەركوك رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەهەماهەنگی لەگەڵ لیواكانی شەش و 90، لە ناحیەی زاب-ی سەر بە قەزای حەویجە بۆسەیەك دانرا.
دەشڵێت، بۆسەكە بووەهۆی دەستگیركردنی “ژنە تیرۆرستێكی تاوانبار” كە یەكێك بووە لە بەرپرسانی ئەوەی ناودەبرێت بە دیوانی حسبەی داعش لە قەزای حەویجە.
تۆمەتباری دەستگیركراو رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كرا، وەك ئەوەی هەواڵگریی سەربازی ئاماژەی پێداوە.