دوو ئەندامی گروپێکی تیرۆریستی لە سلێمانی دەستگیرکران

دەزگای دژە تیرۆری فیدراڵی ئەمڕۆ هەینی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا راگەیاند کە بە هاوکاریی دەزگای دژە تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا.

ئاژانسەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە هەوڵێکی چڕ یەکە هەواڵگری و تاکتیکییەکانمان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، دەستبەکاربوون بۆ چالاکییەک بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعش”.

ئاماژە بەوەکراوە، بە هاوکاریی دەزگای دژە تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دوو ئەندامی رێکخراوی داعش لە بازیان و کەلار دەستگیرکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: هەرێم سەرجەم داهاتەکان ڕادەست نەکات تەنها یەک دیناریشی لە بودجەی 2021 پێنادرێت

مەنسور بەعیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ڕادەستکردنی…
Total
0
Share