بڕیار رەشید: عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات و یەك بەرمیل نەوت بە 40 هەزار بدرێتە هاوڵاتییان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد و مووچەكەیان بۆ دابینبكات، هەموو ساڵێكیش دوو بەرمیل نەوتی سپی بە نرخی 40 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییان بەو مەرجەی هەرێم نەوتەكەی رادەستبكات، بەڵام هەرێم ئامادەنییە”.

د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، عێراق ئامادەیە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بخاتە سەر بەغداد بەو مەرجەی هەرێم نەوتەكەی رادەستبكات، بەڵام هەرێم ئامادەنییە.

راشیگەیاند، لەگەڵ بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراقدا چەند جارێك لەسەر بەشە نەوتی هاوڵاتییان گفتوگۆمان كردووە و رایگەیاندووە ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەستبكات ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە نرخی 40 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دەدرێتە هاوڵاتییان، بەڵام هەرێم ئامادەنییە نەوت رادەستبكات و پرسی مووچەی فەرمانبەرانیش لەگەڵ بەغداد یەكلابكاتەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: ئەو كەسەی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی دەكرد دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای سەرەكیی خەلەكان- رانیە وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share