سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێـت،ساڵی 2023 هەرێمی كوردستان دەبێتە ناوچەیەكی زێڕین بۆ وەبەرهێنان.
د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی رایگەیاندووە، “ساڵی 2023 هەرێمی كوردستان دەبێتە ناوچەیەكی زێڕین بۆ وەبەرهێنان و وتیشی ئێمە ئێستا لۆگۆی هەرێمی كوردستانمان راگەیاندووە كە ئەنڤێس كوردستان”.
وتیشی، “دروستكردنی ئەو لۆگۆ و ماڵپەرەش بۆ ئەوەیە كە هاوڵاتییان زانیارییان لەسەر ئەوە هەبێت كە كوردستان چەند دەرفەتی بۆ بواری وەبەرهێنان تێدایە”.