بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كەمێك بەر لە ئێستا لە شەقامی كۆڕنیشی شاری كەركوك و لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكدا، ماتۆڕسوارەكە گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە ئێستادا بریندارەكە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێریی پزیشكدایە.