دژەتیرۆری کوردستان: بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر هەولێر

بەشێک لە پاشماوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان

دژەتیرۆری کوردستان وێنەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی بڵاوکردەوە، کە بۆ هێرشەکەی سەر پیرمام بەکارهێندراون و بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەو دەزگایە، فڕۆکەکان دروشمی “نزیک لە گروپە شیعەکانی لەسەر نوسراوە”.

دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50، سێ درۆن “فڕۆکەی بێفڕۆکەوان” لە ڕێگەی خۆپێداکێشان خۆیان دەدەن بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر ڕێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە و یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی، هیچ زیانێکی گیانی لێناکەوێتەوە، هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە”.

ڕاگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەش كردووە، دروشمی “السلام علیک یا جمال العراق، بسم الله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهراء” لەسەر باڵی درۆنەکان نووسراوە”، كە زیاتر ئەو دروشمانە لەلایەن گروپە چەكدارە شیعییە عێراقییەكانەوە بەكاردێت.

هێرشەکەی سەر پیرمام هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی و ئەمڕۆش لە نمایشێکدا چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەك و ئۆتۆمبێلی سەربازییان نمایش کرد.

بابەتی پێشتر

موچەی دوو وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

کوندی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت و ئیشبیلیە نرخەکەی دیاریدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share