ئۆتۆمبیلێك لە سه‌رێ كانی تەقییەوە و چەكدارێكی هەسەدە لە هۆل كوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی یەكەم، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ سه‌رێ كانی لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقییەوە و لە هۆل چەكدارێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات كوژرا.

تەقینەوەكەی سەرێ كانی خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکانی كردە ئامانج و  بووە هۆی كوژرانی چەكدارێكی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە تورکیا و برینداربوونی چەند چەكدارێكی تر.

هەر ئەمڕۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەیەكدا لە هۆل، چەكدارێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” كوژرا.

ماوەیەكە بارودۆخی ئەمنیی بەشێك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ناجێگیرە و ناوبەناو تەقینەوە و ڕوبەڕوبوونەوە و ڕفاندن ڕوودەدەن، هێزە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان-یش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەشێك لەو ناوچانە لەلایەن هێزە سورییەكانی سەر بە توركیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین؛ لەناویاندا (قەتەڕ، سعودیە، ئیماڕات، بەحرەین و ئیسرائیل).…
Total
0
Share