كەركوكیشی تیایە.. عێراق وەبەرهێنان لە ژمارەیەك لە پاڵاوگەكانی نەوتدا رادەگەیەنێت

وەزیری نەوتی عێراق هەلی وەبەرهێنان لە ژمارەیەك لە پاڵاوگەكاندا رادەگەیەنێت و یەكێكیان لە كەركوك دەبێت.

حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەی پلانی پەرەپێدانی كەرتی وزەی هەیە و لەو چێوەیەشدا لە داهاتوودا ژمارەیەك هەلی وەبەرهێنان لە پاڵاوگەكانی باكوور و ناوەڕاست و باشوور رادەگەیەنێت.

لەنێو ئەو هەلی وەبەرهێنانانە وەك ئەوەی عەبدولغەنی ئاماژەی پێدا پاڵاوگەی (عەمارە) لە پارێزگای میسان هەیە بە توانای 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە. هەروەها پاڵاوگەی (موسەنا) بە توانای 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە و پاڵاوگەی كەركوك بە توانای 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

هەروەك پاڵاوگەی زیقار و بونیادنانی پاڵاوگەیەكی دیكە لەو پارێزگایە لەخۆدەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share