پاریس هێرشێکی دیکەی بەخۆیەوە بینی و چەند کەسێک برینداربوون

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و برینداری کردن.

پۆلیسی فەرەنسا بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشبەرێک بە چەقۆ هێرشیکردۆتە سەر چەند هاوڵاتییەک کە لە وێستگەی شەمەندەفەری گار دی نووردی پاریسی پایتەخت بوون و لە ئەنجامدا چەند کەسێکی بریندارکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هێرشبەرەکە هەوڵیداوە هەڵبێت، بەڵام دوای برینداربوونی توانراوە دەستگیربکرێت و دۆخەکە کۆنتڕۆڵبکرێت”.

وێستگەی شەمەندەفەری گار دی نوورد، یەکێکە لە شوێنە قەرەباڵغەکانی پاریسی پایتەخت، کە لەندەن و باکووری ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەدوای هێرشەکە بۆ ماوەیەک بە داخراویی هێڵرایەوە و دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.

بابەتی پێشتر

براوەکانی گۆڵدن گڵۆب کێن؟

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلار و…
Total
0
Share