سودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پەیوەندییە ئابورییەكان و پرسی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێدەكەن.

بە پێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامدرا و پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پرسی ئاویان تاوتوێكردووە و سەرۆك كۆماری توركیاش بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بكات بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئەنتالیا بۆ دیپلۆماسی ئامادەبێت، لەبەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە كە لە نزیكترین دەرفەتی گونجاودا سەردانی توركیا دەكات.

بابەتی پێشتر

دایكی ئاسۆ رۆستەم: كاتێك كوڕەكەم گۆڵی كرد سوجدەی شوكرم برد

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە شارەوانیی كەركوكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share