(ڤیدیۆ) کوەیت بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ئیماراتی بردەوە

هەڵبژاردەی کوەیت دووەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی بەرامبەر ئیمارات ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

ئەمشەو سێشەممە، لە یاریگای (الميناء) یاریی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی (25) لە نێوان هەڵبژاردەکانی کوەیت و ئیمارات ئەنجامدرا، کوەیت بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکە لە خولەکی 90 لەلایەن ئەحمەد ئەلزفێری-یەوە تۆمارکرا.

لە ئێستادا کوەیت بە سێ خاڵەوە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی گرتووە، ئیماراتیش دوای دوو دۆڕاندن ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

یاریی داهاتووی کوەیت بەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرەین دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share