بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی: بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بۆ ئەمساڵ ناوی نوێ نانووسرێت  

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ ناوی نوێ نانووسرێت و ئەو ناوانەی لە ساڵانی رابردوودا تۆمارکراون دەرفەتیان هەیە.

کامەران عەلی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە دوو ساڵی رابردوودا لەدوای ئەوەی حکومەتی سعودییە مەرجی تەمەنی بۆ حاجیان راگەیاند 650 حاجیمان کە پێشتر ناویان دەرچووبوو نەیانتوانیوە فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن، نزیکەی 300  ناوی یەدەگمان هەیە، بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ پێشینە بۆ ئەوان دەبێت بۆ ئەوەی فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن”.

باسی لەوەشکرد، “گەر وەک ئەوەبێت کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، ئەمساڵ زیاتر لە 1500 حاجی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین مافی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجیان هەیە، ئەو ناوانەی دەمێننەوە، چەند بژارەدەیەکمان لەبەردەمدایە، یەكێک لەوانە ئەوەیە جارێکی دیکە تیروپشک بکەینەوە لەو ناوانەی لە ساڵی 2016 نوسراون”.

ئاشکراشیکرد، “بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ناوی نوێ نانوسرێت، بەڵام پێشبینی دەکەم لەدوای تەواوبوونی رێورەسمی حەجی ئەمساڵ لە مانگی ئابدا ناونووسین بۆ رێورەسمی حەجی 2024 دەستپێبکات”.

وتیشی، “لە ئێستادا پێویستە چاوەڕێی بڕیاری یەکلاکەرەوەی حەج و عومرەی سعودییە بکەین لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە بڕیاری پێویستی خۆمان لەبارەوە بدەین”.

 

بابەتی پێشتر

لە پێنجوێن و ماوەت و قەرەداغ 191 سەرپێچیكار دەستگیركراون

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیران پارێزگارێكی بە تۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەكەی لابرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share