بۆچی گاریس بەیل وازی لە یاریکردن هێنا؟

گاریس بەیل بەشێوەیەکی یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و بڕیاریداوە خۆی بە چەند کارێکی ترەوە سەرقاڵ بکات.

بەیل تەمەنی تەنها 33 ساڵە بەڵام پێیوایە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە لە یاریکردن داببڕێت.

گاریس بەیل دەڵێت هەموو شتێکم لە یاریی تۆپی پێ بەدی هێناوە و کاتی ئەوە هاتووە بووەستم.

بەیل سوپاسی هەموو ئەو کەسانەى کردووە کە هاوکارییان کردووە بۆ ئەوەى لە تۆپی پێدا سەرکەوتوو بێت.

سوپاسی خێزانەکەشی کرد کە بەردەوام پاڵپشتیان کردووە لە کاتە سەختەکاندا.

هەندێک پێیانوایە گاریس بەیل پێکان نەیهێشتووە ببێتە ئەفسانەیەکی تۆپی پێ و هەندێکیش دەڵێت هەموو ناسناوەکانی بەدەستهێناوە و هیچی کەمتر نەبووە لە ئەستێرە گەورەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوڵ بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share