(ڤیدیۆ) لە یاریگایەکی مەلەوانگەییدا، عێراق لە سعوودیەی بردەوە

هەڵبژاردەی عێراق دووەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی بەرامبەر سعوودیە ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمشەو دووشەممە، یاریی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی (25) لە نێوان هەڵبژاردەکانی عێراق و سعوودیە ئەنجامدرا، عێراقی خانەخوێ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی “شێرەکانی ڕافیدەین” لە خولەکەکانی 30 و 86 لەلایەن ئیبراهیم بابش و ئاسۆ ڕۆستەمەوە تۆمارکران.

سەرەڕای ئەوەی بارانی بەخوڕ یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتیی هاوشێوەی مەلەوانگە لێکردبوو، بەڵام بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، یارییەکە بەردەوامی پێدرا.

لە ئێستادا عێراق بە چوار خاڵ و جیاوازی گۆڵ بەرامبەر عوممان، یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە، یەمەن ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کردووە.

یاریی داهاتووی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی یەمەن دەبێت، سعوودیە و عوممان شەڕی بلیتی دووەمی گروپەکە دەکەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

چەند هەنگاوێك بۆ ئەوەی خەوێكی باش بكەیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share