هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە كۆبوونەوەدایە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد لە کۆبوونەوەدایە.

هاوپەیمانییەكە لە سەروبەندی پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق پێكهێنرا و لەوكاتەوە تائێستا چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە.

كۆبوونەوەی پێشووی هاوپەیمانێتییەكە لە 28ی تشرینی دووەمی رابردوو لەسەر پێشنیار و بە میوانداریی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد گرێدرا.

تیایدا یەكلاكردنەوەی پۆستە وەزارییە پڕنەكراوەكان بڕیاری لەسەر درا، جگە لەوەی یاسای ھەڵبژاردن و كۆمسیۆن، لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە سنوور تاوتوێكران.

كۆبوونەوەكەی پێشوو لە ماڵی مام جگە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەریەك لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەری پێكهاتەی سوننە، نوری مالكی، عەمار حەكیم و هادی عامری و چەندین سەركردە و نوێنەری لایەنەكانی دیكە بەشداربوون.

بابەتی پێشتر

سعودییە رێکارەکانی حەجی ئەمساڵی راگەیاند

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێگەی شۆڕش ئیسماعیل لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share